سوودانی: بایکۆتکردنی هەڵبژاردن دەرفەتی زیاتر بە گەندەڵکاران دەدات

محەممەد شیاع سوودانی، جەختی کردەوە لەوەی، بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان چارەسەر نییە و دەبێتە دەرفەتێک بۆ گەندەڵکاران، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە عێراق دەیەوێت هەنگاو بۆ باشکردنی ئابووری بنێت، قەبارەی وەبەرهێنانیش لە وڵاتەکە گەیشتووەتە 100 ملیار دۆلار.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە، محەمەمد شیاع سوودانی، لەگەڵ شێخ مەهدی حەکاک و کۆمەڵێک لە شێخانی عەشیرەتەکان و دانیشتووانی ناوچەی کەرادەی بەغدا ئاماژەی بە دۆخی و ئاسایش لە سەرانسەری عێراقدا کردووە، کە دامەزراوە ئەمنییەکانی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دەدەن.
سوودانی جەختی لە پێویستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کردەوە، پێی وابوو بەشداریکردن لە هەڵبژاردن واتای بڕینی نیوەی ڕێگایە بەرەو ئاسایش و سەقامگیری. سوودانی هەروەها جەختی لە گرنگی پەندوەرگرتن لە هەڵەکانی پێشوو کردەوە.
سوودانی گوتی: بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان چارەسەر نییە، و دەبێتە دەرفەتێک بۆ گەندەڵکاران و کارنامەیەی هەیەتیان بۆ تێکدانی وڵاتەکە.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.