پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نیگارکێشی ناسراوی کورد جەمال بەختیار

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی نیگارکێشی ناسراوی کورد جەمال بەختیار راگه‌یاند.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

 بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی نیگارکێشی ناسراو (جەمال بەختیار)م بیست. کە هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بوو. شۆڕشەکانی کوردستان و پێشمەرگە و سروشت و ژیانی کوردەواری، بابەتی سەرەکیی کارە هونەرییەکانی بوو.

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشیی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش ، بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان