په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی رێگرن له‌به‌رده‌م پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ شنگال
ئه‌و هێزانه‌ی له شنگالن ئیداره‌یه‌كی نا شه‌رعییان پێكهێناوه
K24- شنگال:
په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی سێ ساڵه ئیداره‌یه‌كی ناشه‌رعییان له شنگال داناوه و جگه له‌وه‌ی خه‌ڵك له ئیداره‌كه سوودمه‌ند نه‌بووه، به‌ڵكو كاره‌كانی ئه‌وانیشییان ئاسته‌نگ كردووه.
له‌و باره‌شه‌وه نايف سةيدؤ, به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سنوونێ ده‌ڵێت: ئه‌و ئیداره‌یه‌ی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی رێگره له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و به‌رقه‌راربوونی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، پێویسته ئه‌و هێزانه‌ی له شنگالن، رێز له خواست و بڕیاری خه‌ڵكی شنگال بگرن و نه‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م دیاریكردنی ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌و قه‌زایه، له‌پێناو گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دۆخی ژیانی ئاواره‌كانی شنگال له‌ناو كه‌مپه‌كان سه‌خته و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی به‌هۆی هێرشی داعش ده‌ربه‌ده‌ر بوونه.
هاوكات وێڕای ئه‌وه‌ی به‌سه‌دان خانووی هاووڵاتیان له شنگال و ده‌وروبه‌ری رووخاون و ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌یان بوونی نییه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بوونی هێزی جیا جیا و ململانێی سیاسی له‌و ناوچه‌یه، هه‌میشه كۆسپی خستووه‌ته به‌رده‌م هاووڵاتیان و تا ئیستا به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزیانه، ته‌نیا له 20%ی خه‌ڵكی شنگال گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
H.B