نرخی تومەنی ئێرانی هاڕەی کرد

ئەمڕۆ نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕی دراوی تاران گەیشتە 106 هەزار و 250 تومەنی ئێرانی.

بە گوێرەی ماڵپەڕەکانی ڕاگەیاندنی نرخی دراو لە ئێران، دوای پەسەندنەکردنی بڕیارنامەی هەڵپەساردنی هەمیشەیی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان دژی ئێران، ڕایانگەیاند "نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕی ئازادی تاراندا گەیشتە 163هەزار و 250 تومەن."

ۆژی هەینی، 19ـی ئەیلوول، لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی ئەتۆمی، کۆریای باشوور، بە پێشکەشکردنی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای هەڵپەساردنی هەمیشەیی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی کرد، بەڵام ئەنجوومەن پەسەندی نەکرد.

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە، 28ـی ئەیلوول 2025،  سەرجەم ئەو گەمارۆ نێودەوڵەتیانەی سەر کۆماری ئیسلامی کە بەهۆی ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە هەڵپەسێردرابوون، دووبارە کارا بکرێنەوە.

بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی دۆلار دوای 6ـی شوباتی 2025 دەستی پێ کرد، کاتێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، فەرمانی دەستپێکردنەوەی فشاری زۆرتری دژی ئێران، دەرکرد.

 
Fly Erbil Advertisment