کۆلێژێکی نوێ لە زانکۆی سەڵاحەددین کرایەوە

کۆلێژێکی دیکە لە زانکۆی سەڵاحەددین کرایەوە و ئەمساڵ پلان وایە 170 قوتابی بە هەموو بەشەکانی وەربگرێت.
سامان عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین، ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: کۆلێژێکی نوێ لە زانکۆی سەڵاحەددین کرایەوە و فەرمانی وزاری 16971 لە ڕێککەوتی 14ـی ئەیلوولی 2025، فەرمانی زانکۆی ژمارە 14377 ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە، کۆلێژی کۆمپیوتەر و ئینفۆڕماتیکس کرایەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین گوتی: پلانی وەرگرتنی بۆ ئەمساڵ 170 قوتابی دەبێت و هەروەها باڵەخانە و ستافی تەواوی دەبێت، باڵەخانەکەی کەوتووەتە نێو کۆلێژی زانست لەسەر ڕێگای هەولێر- کەرکووک.
کۆلێژی کۆمپیوتەر و ئینفۆڕماتیکس لەسێ بەش پێکدێت، تەکنەلۆجیای زانیاری، زانستی کۆمپیوتەر، ژیری دەستکرد.
بە کردنەوەی ئەم کۆلێژە ژمارەی کۆلێژەکانی زانکۆیەکە بۆ 17 کۆلێژ زیادیکرد.