راگەیەندراوێك له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه
"داوا له حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كه‌ین، له زووترین كاتدا ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌رانی بگرێته به‌ر"
K24 - ھەولێر
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیەندراوێك لەبارەی سوتاندنی بارەگای لقی 5ی پارتی و ئاڵای كوردستان بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت "داوا له حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كه‌ین، له زووترین كاتدا ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌رانی بگرێته به‌ر، كه گرووپێكی ناسراون و راگه‌یاندراویان سه‌باره‌ت به تاوانه‌كه‌یان بڵاوكردووەته‌وه، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی و دڵگرانی خۆشمان ده‌رده‌بڕین له كه‌مته‌رخه‌می ئه‌و هێزانه‌ی پاراستنی باره‌گه‌كه‌یان پێسپێردرابوو".
دەقی راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان:..
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، رێكه‌وتی 17ی ئۆكتۆبه‌ری 2020، به‌شێكی سه‌رلێشێواو و سه‌رگه‌ردان له میلیشیاكان، كه دورن له پرنسیپه نیشتمانیه‌كان و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی و، دژ به دیموكراسیه‌ت و ئازادی، هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای لقی (5)ی پارتیمان و به شێوه‌یه‌كی دور له به‌های نیشتمانی و پێكه‌وه‌ژیان، باره‌گاكه و ئاڵای پیرۆزی كوردستانیشیان سوتاند. له كاتێكدا به‌توندترین شێوه ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه نا به‌رپرسانه ده‌كه‌ین كه به‌رامبه‌ر باره‌گایه‌ك كراوه كه ته‌نیا ئه‌ركی ئه‌نجامدانی چالاكی سیاسییه له چوارچێوه‌ی یاسادا، له هه‌مان كاتدا هۆشداری ده‌ده‌ین كه ئه‌وانه‌ی ناویان له‌خۆیان ناوه (ربع الله) و هاوكاره‌كانیان، كرده‌وه‌كانیان دور و نزیك په‌یوه‌ندیان به ئیسلامه‌وه نیه و ناوی ئیسلام ته‌نیا بۆ په‌رده‌پۆشكردنی تاوانه‌كانیان به‌كاردێنن، به‌م ره‌فتارانه‌یان ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ده‌خه‌نه بارودۆخێكی مه‌ترسیدار و، هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ ئیستیقراری عێراق و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و، حوكمڕانیش به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن.
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌م كرده‌وه ناشارستانیه، داوا له حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كه‌ین، له زوترینكاتدا ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌رانی بگرێته به‌ر، كه گروپێكی ناسراون و راگه‌یاندراویان سه‌باره‌ت به تاوانه‌كه‌یان بڵاوكردۆته‌وه، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی و دڵگرانی خۆشمان ده‌رده‌بڕین له كه‌مته‌رخه‌می ئه‌و هێزانه‌ی پاراستنی باره‌گه‌كه‌یان پێسپێردرابوو كه به‌داخه‌وه وه‌كو پێویست به ئه‌ركه سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵنه‌ستان و هیچ رێگرییه‌كیان له گێره‌شێوێنان نه‌كرد..
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
17ی ئۆكتۆبه‌ری 2020