راگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێره‌وه

یه‌كێك له‌ تۆمه‌تبارانی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ده‌رمانخانه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر كرا ‌

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له‌ تۆمه‌تبارانی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره‌ی راگه‌یاند و دووپاتیشی كرده‌وه‌، بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری دووه‌م له‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر:

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان، کە دوو کەس ھەڵدەکوتنە سەر دەرمانخانەیەك لە شاری ھەولێر، تیمێکی تۆکمەمان لە پۆلیسی بەشی دەشتی ھەولێر، پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوان و پۆلیسی بەشی چالاکییە مەدەنیەکان پێكھێنا و له‌ ماوه‌ی کەمتر لە (24) کاتژمێر، رۆژی ھەینی تۆمەتبارێکی سەرەکیمان بەناوی (ف .ع .ق) دەستگیر کردووه‌ و ھێزەکانمان سەرقاڵی دستگیرکردنی تۆمەتباری دووەمن. دەستبەجێش پەڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ کراوته‌وە و بەپێی مادەی (430) لە یاسای سزادان درایە دەست یاسا. ھەر لەساتی یەکەمی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە تادەستگیرکردنیان  پارێزگاری ھەولێر وەك بەرپرسی ئەمنی شار خۆی لەسەر ھێڵ بوو لەگەڵمان و بەدواداچونی دەکرد، لێرەوە دڵنیایی دەدەینە ھاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری ھەولێر، کە پۆلیس شەو و رۆژ لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی سەروماڵیان و بەرقەراربوونی ئەمنیەت، خۆمان بەخزمەتکاری ھاولاتیان ده‌زانین.

عميد دلێر نجار

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری ھەولێر

17/20/2020