یاری کۆتایی لە نێوان هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی خانمانی بەرازیل و میسر بەڕێوە دەچێت

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یاری کۆتایی مۆندیالی تۆپی پێی بچووککراوەی خانمان لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی ئەیلوولی 2025، لە یاریگەی یانەی هەندرێن لە هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یاری کۆتایی مۆندیالی تۆپی پێی بچووککراوەی خانمان بەڕێوە دەچێت.

یارییەکە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی بەرازیل و میسر بەڕێوە دەچێت، هەروەها یانەی خانمانی لوبنان، پلەی سێیەمی مۆندیالی تۆپی پێی بچووککراوەی بە دەست هێناوە.

مۆندیالی تۆپی پێی بچووککراوەی خانمان، بۆ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment