یەکێتی ئەوروپا: رووداوەکانی بەغدا مایەی نیگەرانین
باڵیۆزی سووید: کاری تێکدەرانە مایەی قبووڵ کردن نییە
K24- هەولێر:
نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لەبارە رووداوەکانی بەغدا و هەڵکوتانە سەر لقی پارتی و سووتانی ئاڵای کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
یەکێتی ئەوروپا لە تویتێکدا رایدەگەیەنێت، بە ئامانجکردنی بارەگای پارتی لە بەغدا روودگەلێکی خەمناک و جێی نیگەرانییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تووندووتیژی ئامرازێکی دەربڕین نییە.
هەروەها، لارس رۆناس، باڵیۆزی سووید لە عێراق، نیگەرانی خۆی دەربڕیووە و دەڵێت، تووندووتیژی و کاری تێکدەرانە، مایەی قبووڵکردن نین.
Sad and worrying events targeting Baghdad #KDP office. Violence cannot be a means of expression. @KDPinfo @kdpfro pic.twitter.com/u8mdNB1ANr
— EU in Iraq ???? (@EUinIraq) October 17, 2020