مەلا بەختیار: یەکڕیزی نیشتمانی هەوێنی سەرکەوتنمانە

کوردستان24

K24- هەولێر:

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، پۆستێکی لەبارەی رووداوەکانی بەغدا بڵاوکردەوە.

لەگەڵ دانانی وێنەیەکی خۆی و ئاڵای کوردستان، مەلا بەختیار نووسیویەتی، زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان.

لە بڵاوکراوەکەی مەلا بەختیار هاتووە، ئاڵای پیرۆزمان شکۆی نەتەوەیەکە، بە رۆح و بە گیان دەیپارێزین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکڕیزی نیشتمانی هەوێنی سەرکەوتنمانە.