پارێزگاری هەولێر: گرته ڤیدیۆی سووتاندنی ئاڵای عێراق له هه‌ولێر هی ئێستا نییە و کۆنە
فرسه‌ت سۆفی: ئه‌و كه‌سانه ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه پشێوی بنێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر ره‌تی كرده‌وه ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه و وا نیشان ده‌دات، كه ئاگر له ئاڵای عێراق به‌ردراوه هی ئێستا بێت و رایگه‌یاند، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه هی ئێستا نییه و هی چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستایه.
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر له‌كاتی به‌شداریكردنی له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، گوایا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ سووتاندنی ئاڵای كوردستان له به‌غدا، له شاری هه‌ولێر ئاگر له ئاڵای عێراق به‌ردراوه، هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه.
گوتیشی: ئێمه وه‌ك ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ولێر و لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه رێگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێك نادرێت و له‌ژێر هیچ ناونیشانێك هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێوی بدات، یانیش په‌نا بۆ سووتاندنی ئاڵا و دروشمی هه‌ر لایه‌نێك ببات، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌مه له‌گه‌ڵ كولتوور و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگای كوردستان ناگونجێت.
هه‌روه‌ها گوتی: كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی نابه‌رپرس هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و رێگه‌یه‌وه دۆخێكی ناسروشتی درووست بكه‌ن، بۆیه له رێگه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگه به‌هیچ هه‌نگاوێكی له‌و جۆره ناده‌ین، چونكه ئێمه به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی له به‌غدا كرایه سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان و سووتاندنی باره‌گاكه و ئاڵای كوردستان، په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر رێكاری یاسایی و پێویست به كاردانه‌وه‌ی لابه‌لا ناكات.
داواشی له هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرد، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا نه‌به‌نه به‌ر ره‌فتارێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدا ئه‌نجامدرا، چونكه ئه‌و كات هیچ له‌وان باشتر نابین.
H.B