شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی خۆڵبارین بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ڕوو لە پارێزگاکانی عێراق بکات.
دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، "پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی چوارشەممە، 24-9-2025، ئاسمان ساماڵ بێت و لەگەڵ بوونی پەڵە هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست، هەروەها خێرایی با لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، دەگاتە (30-40) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە".
دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی کەشی ڕۆژی پێنجشەممەی بڵاوکردەوە و دەڵێت ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هەندێک ناوچەش پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق کەمێک بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پیشبینی دەکرێت، کەشی ڕۆژی هەینی و شەممە ئاسمان ساماڵ بێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکانی عێراق کەمێک بەرزدەبنەوە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، 23-9-2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراى با مام ناوەند دەبێت لە نێوەان 10 بۆ 25 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەى چوارشەممە، 24-09-2025، ئاسمان ساماڵ بێت، خێراى با لەنێوان 10 بۆ 20کم لەکاتژمێرێکدا دەبێت.هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆک : 32 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 27 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی