سێ هاووڵاتی کورد شەهید کران
بە دەستڕێژی گوللە
کەمێک پێش ئێستا لە ناوچەی شێخ بزێنی لە گوندی توڵکی سەر بە ناحیەی شوان، ژمارەیەک چەکدار کە گومان دەکرێت سەر بە داعش بن، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکە سێ هاووڵاتی كوردی تێدا بووە و هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە.
H.J