مسته‌فا كازمی: هه‌رگیز بۆ قۆناغی پێكدادانی تایفی ناگه‌رێینه‌وه
"ئه‌و قۆناغه‌مان به‌یه‌كه‌وه تێپه‌ڕاند"
K24- هه‌ولێر:
له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دژایه‌تی خۆی بۆ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ی به‌له‌دی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین راگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه، هه‌رگیز ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ قۆناغی پێكدادانی تایفی و به‌یه‌كه‌وه ئه‌و قۆناغه‌مان تێپه‌ڕاندووه.
له تویته‌كه‌یدا كازمی نووسیویه‌تی: "گەڕانەوە بۆ پێكدادانی تایفی نییە، یان بەدوژمنكردنی براكان بۆ مه‌رامی سیاسی. ئەو قۆناغەمان به‌یه‌كه‌وه تێپەڕاندووه".
هه‌وره‌ها دووپاتی كرده‌وه، "تاوانه‌كه‌ی به‌له‌د ره‌تكراوه‌یه و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌موو ئه‌و ده‌ستدرێژیانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌كرێته سه‌ر عێراقییه‌كان و به ناوی ده‌وڵه‌ت و گه‌ل رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه. ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریشمان ده‌ستگیركردووه و ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌ستگیر ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ بكه‌ین".
لا عودة الى التناحر الطائفي او استعداء العراقي ضد العراقي لمآرب سياسية. تجاوزنا تلك المرحلة معاً ولن نعود الى الوراء
— Mustafa Al-Kadhimi مصطفى الكاظمي (@MAKadhimi) October 17, 2020
جريمة بلد مرفوضة والاعتداء على مقر الديمقراطي الكردستاني مرفوض واي اعتداء ضد العراقيين نواجهه باسم الدولة والشعب. اعتقلنا بعض المرتكبين ونطارد آخرين لتحقيق العدالة
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ له شاری به‌غدا هێرشی سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا و ئاگر له باره‌گاكه و ئاڵای كوردستان به‌ردرا، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به ئۆتۆمبێلی چه‌كدارییه‌وه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ناوچه‌یه‌كی شاری به‌له‌دی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و دوای رفاندنی 12 هاووڵاتی، ته‌رمی رفێنراوه‌كان به كوژراوی دۆزرانه‌وه.
H.B