هەواڵێکی چاوەڕوانەکراو بۆ هاندەرانی ریال مەدرید

سێرخیۆ رامۆس تووشی پێکان بووە و لەوانەیە بەشداری یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا نەکات.

سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە یاریی شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر کادێز تایمی یەکەمی یارییەکە تووشی پێکان بوو و بەم هۆیەوە نەیتوانی تایمی دووەم بەشداری بکات، هەرچەندە دەنگۆیەک هەیە کە پێکانەکەی قورس نیە، بەڵام رۆژنامەی وەرزشی مارکا ئاشکرای کردووە ئەو یاریزانە لە پاژنەی قاچی هەست بە ئازارێکی زۆر دەکات و ئەستەمە بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر شاختار لە چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات.

مارکا بڵاویشی کردووە کاپتنەکەی مێرنگی بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشداری یاریی هەفتەی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا ناکات.

رامۆس زەحمەتە بەشداریا کلاسیکۆ بکە

رامۆس لە کاتی پێکانەکەی لەسەر پەیژەکان
رامۆس لە کاتی پێکانەکەی لەسەر پەیژەکان