پێکانەکەی ڤان دایک مەترسیدارە
ڤێرجیل ڤان دایک بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوول بە هۆی پێکان ماوەیەکی زۆر لە یاریگەکان دادەبڕێت.
لە یاریی نێوان ئێڤەرتۆن و لیڤەرپوول و ڤێرجیل ڤان دایک بەرگریکاری هۆڵەندی رێدز لەلایەن جۆردان پیکفۆردی گۆڵپارێزی بەرامبەر تووشی پێکانێکی قورس هات و بەم هۆیەوە نەیتوانی لە یاریی کردن بەردەوام بێت و دوای یارییەکەش یۆرگێن کلۆپ راهێنەری ئەو یانەیە رایگەیاند بەرگریکارەکەی هەستی بە ئازارێکی زۆر کردووە و چاوەڕێ پشکنینەکانی دەکەن بۆ ئەوەی وادەی دوور کەوتنەوەی لە یاریگەکان ئاشکرا بکرێت.
سەرچاوەکانی بەریتانیا بڵاویان کردووتەوە و ڤان دایک لە ئەژنۆی تووشی پێکان بووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت شەش تاوەکو هەشت هەفتە لە یانەکەی دوور بکەوێتەوە.