مانچێستەر سیتی بە نرخێکی زۆر کەم میسی دەوێت
لیۆنێل میسی پاش ئەوەی هاوینی رابردوو هەوڵێکی زۆریدا ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا جێبێڵێت، بەڵام لەلایەن کارگێری یانەکەیەوە رێگری لێکراو ئەویش بە ناچاری بریاری مانەوەیدا.
رۆژنامە سەنی بەریتانی ئەمڕۆ هەواڵێکی چاوەڕواننەکراوی بڵاوکردووە، ئەویش ئەوەیە کارگێری یانەی مانچێستەر سیتی پلانێکی کوشندەیان بۆ بارسا داناوە و داوایان لەو یانەیە کردووە زستانی داهاتوو بەرامبەر 15 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری گۆڵکارە مێژووییەکەی یانەکەیان بن، لە بەرامبەردا ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو بەبێ بەرامبەر واتە بە خۆرایی بۆ ریزەکانیان دەگوازنەوە، بۆیە ئەم هەوڵە یانە ئینگلیزیەکە یانە کەتەلەنیەکەی تووشی گەورەترین گرفت کردووە.
میسی هاوینی ساڵی 2021 گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت، ئەگەر تا ئەو کاتە ئامادە نەبێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، ئەو کات دەتوانێت بەبێ هیچ کێشەیەک بە خۆرایی پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی بکات.