سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات

هیندستان ئامادەیە پەیوەندییەکانی بەتایبەتی لەبواری وزە، کشتوکاڵ و IT لەگەڵ کوردستان پەرەپێبدات.

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/10/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە بیرەندەر سینگ یاداڤ، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا ، پەیوەندییەکانی هیندستان لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتووێ کرا.

باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری وزە و کشتوکاڵ و تەکنەلۆجیای زانیاری (IT).

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیشکی خستە سەر کارنامەی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی لە بواری پێشکەشکردنی ئاسانکاریی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی. ئاماژەشی بە پێگەی هەرێمی کوردستان دا، کە دەکرێ ببێتە بنکەیەکی بازرگانیی گرنگ، لە عێراق و ناوچەکەدا.

Fly Erbil Advertisment