تومەنی ئێرانی هەرزانتر بوو

نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕی دراوی تاراندا گەیشتە 107 هەزار تومەنی ئێرانی.

پێگەی هەواڵی (هەممیهەن) بڵاوی کردەوە، دابەزینی نرخی تومەنی ئێرانی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریکی و یۆرۆ بەردەوامە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی ئەیلوول 2025، یەک دۆلاری ئەمەریکی بە زیاتر لە 107 هەزار تومەنی ئێرانی مامەڵەی پێ کراوە.

 هەر ئەمڕۆ، لە بازاڕی دراوی تاران، یەک یۆرۆ بە 126 هەزار و 150 تومەن فرۆشراوە.

بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی دۆلار دوای 6ـی شوباتی 2025 دەستی پێ کرد، کاتێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، فەرمانی دەستپێکردنەوەی فشاری زۆرتری دژی ئێران، دەرکرد.

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە، 28ـی ئەیلوول 2025،  سەرجەم ئەو گەمارۆ نێودەوڵەتیانەی سەر کۆماری ئیسلامی کە بەهۆی ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە هەڵپەسێردرابوون، دووبارە کارا بکرێنەوە.

 

 
Fly Erbil Advertisment