ده‌رگای كڕینی چه‌ك له رووسیا و چین به رووی ئێران‌دا ده‌كرێته‌وه
ئه‌مه‌ریكا دژیه‌تی
K24 – هه‌ولێر:
شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی ئێرانی، "عماد ئه‌بشانس" رایگه‌یاند، كۆتایهاتنی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی چه‌كفرۆشتن له‌سه‌ر ئێران، به سه‌ركه‌وتنی تاران هه‌ژمار ده‌كرێت و له‌مڕۆوه ده‌رگا بۆ ئێران ده‌كرێته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له چین و رووسیا مامه‌ڵه‌ی چه‌ك بكات.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئێران گوتیشی: كۆتایهاتنی ئه‌و واده‌یه به مانای سه‌ركه‌وتنی ئێران و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دێت، له به‌رامبه‌ر خۆسه‌پێنی ئه‌مه‌ریكا و ئێستا واشنتن ته‌نیا ماوه‌ته‌وه له‌و بڕیار و هه‌ڵوێستانه‌ی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یانگرێته‌به‌ر.
به گوێره‌ی بڕیاری هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی بازرگانی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران، له‌مه‌ودوا كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌توانێت هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت به كڕینی چه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان بكات و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی پێشووش بخاته‌وه كار، كه له نێوان ئێران و وڵاتان واژووكراوون له بواری بازرگانیكردن به چه‌كه‌وه.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ی مامه‌ڵه‌ی چه‌ك به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنرابوون، هه‌ڵگیران و له‌مه‌ودوا تاران ئازاد ده‌بێت له مامه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به چه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتاندا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر واژووی كردوو، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامیدان به سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: سپۆتنیك