دوو تۆمه‌تبار لە سلێمانی ده‌ستگیركران
ھێزەكانی پۆلیس دەستیان گرتووە بەسەر بڕێك مادەی ھۆشبەر
K24 – سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر سكاڵای دوو ھاووڵاتی و بە تۆمەتی دزیكردن، دوو كەسیان دەستگیر كردووە و لەكاتی دەستگیركردنی یەكێك لە تۆمەتبارەكانیش دەستگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی ھۆشبەر.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 14ی 10 ی 2020 دوو هاوڵاتی سكاڵایان له‌به‌شی پۆلیسی دوكان تۆماركرد كه فرۆشگاكانیان له‌سنوری قه‌زاكه بڕدراوه‌و دزییان لێكراوه، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا پاش چه‌ند كاتژمێرێك له رووداوه‌كه یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیربكرێت . لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس بۆ گه‌ڕان به‌دوای تۆمهتبارهكهی تر به‌رده‌وام بوو، تا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا له‌شاری سلێمانی توانرا ده‌ستگیربكرێت و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر كه به‌تۆمه‌تبار بوو .
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە، له ئێستادا تۆمه‌تباران (ه ، ح ، م له‌دایكبووی 1990 و ب ، س ، م له‌دایكبووی 2000 ) كه پێشینه‌ی تاوانیشیان هه‌یه به‌فه‌رمانی دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه .