ناسا و نۆكیا تۆری جی5 لە سەر مانگ درووست دەكەن

یەكەم سیستەم و تۆڕ پەیوەندی دەبێت لە ئاسمان

K24 – ھەولێر:

كۆمپانیای نۆكیا، دووشەممە 19/10/2020 كەمكردنەوەیەكی بردەوە، كە ئاژانسی ئاسمانی ئەمەریكایی خستبوویەڕوو بە ئامانجی درووستكردنی تۆڕێكی ئینتەرنێت لە ئاسمان و كارەكانی پێشخستن و دۆزینەوە ئاسمانییەكان پەرەپێدەسێنی و زیادی دەكات.

كۆمپانیای Bell Labs، كە باڵی پێشخستنكارە لە توێژینەوەكانی كۆمپانیای نۆكیا لە سەر لاپەڕەی خۆی لە تویتەر وردەكاری نوێی لە بارەی گرێبەستە مەزندەكراوەكانی نێوان ناسا و نۆكیا بڵاوكردووەتەوە.

كۆمپانیای "نۆكیا" تۆڕی كاری بێتەلی گالیسكە مانگیەكە كارا دەكات، ئەمە جگە لە تۆڕی دەریاوانی و ئینتەرنێت و پەخشكردنی ڤیدیۆ.

بەپێی پێگەی "mashable" ئاژانسی ناسا بە بەھای 14.1 ملیۆن دۆلار ئەم گرێبەستەی داوەتە كۆمپانیای نۆكیا بۆ ئەوەی تۆڕێكی مۆبایل لەسەر مانگ دابین بكات.

ئەم پڕۆژەیەی واژووكراوە بەشێكە لەو گرێبەستانەی بە بەھای 370 ملیۆن دۆلارە و بەئامانجی زیادكردنی توێژینەوە و پێشخستن لە بواری دۆزینەوە ئاسمانییەكان.

سەرچاوەكە ئاماژەیكردووە، پلانی نۆكیا بە درووستكردنی 4جی لایت دەستپێدەكات و دواتر پەرەیپێدەسەنێت بۆ تۆڕی 5جی، كە یەكەم سیستەم و تۆڕی پەیوەندی دەبێت لە ئاسمان.

سەرچاوەكە گوتیشی: سیستەمەكە پەیوەندیكردن لە سەر مانگ  لە دوورایی زۆر و بە خێراییەكی گەورە دابینده‌كات، ئەمەش متمانەیەكی زیاتر لە پێوەرەكانی ئێستا دەستبەر دەكات.

تۆڕەكە وا داڕێژراوە توكمە و كارا بێت، ئەمە جگە لەوەی وا داڕێژاوە بەرگەی پلەی زۆری گەرما و تیشك و دۆخی بۆشایی لە ئاسمان بگرێت.