پارە ژماردنەکەی ترەمپ رووبەڕووی توانجی کردەوە
بڕێکی کەم پارە لە گیرفانی دەردەهێنێت، بەنهێنی دەیژمێرێت و دەیبەخشێت
K24 - هەولێر
لەکاتێکدا لە کەنیسەیەکی لاسڤیگاس بوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە کامێرا دەرکەوت کاتێک پارە دەژمێرێت پێش ئەوەی بیبەخشێت.
ئەمە سێیەمین جارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کەنیسەیەک دەردەکەوێت. لە کامێرایەکەوە وێنەی گیراوە کاتێک بڕێک پارە لە گیرفانی دەردەهێنێت، کە پێدەچێت هەشت دراوی 20 دۆلاری بێت.
ئەوەی سەرنجی میدیاکان و خەڵکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راکێشاوە، ئەوەیە: ترەمپی ملیاردێر ئەو پارەیە دەژمێرێت پێش ئەوەی بیبەخشێت.
لە وێنەکاندا دەردەکەوێت بەشێکی ئامادەبووان دەمامکیان بەستووە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام ترەمپ کە بەمدواییە کۆرۆنای تێپەڕاندووە، ماسکی نەبەستووە.


