كوردستان 24 دەقی راپۆرتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بڵاودەکاتەوە
لە 151 لاپەڕە پێکدێت و بە شەفافی و دۆکیومێنت روونکردنەوەی تێدا دراوە
K24 - هەولێر
کوردستان24 دەقی راپۆرتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە، کە لە 151 لاپەڕە و هەشت بەش پێکدێت، تێیدا بەوردی و شەفافی سەرجەم هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی روونکراوەتەوە.
ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ژمارە (٢٢)ـی لە 12-2-2020 بڕیاری پێکهێنانی لیژنەی باڵای بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەرکرد، له سه‌ره‌تای نیسانی 2020ـدا رەشنووسی پەیڕەوی جێبەجێکردنی یاساکەی پەسەندکرد و له وەقائیعی کوردستان بڵاوكرایه‌وه.
لە ماوەی 90 رۆژدا لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی رێکار و میکانیزمی پێویستی دانا لە دەرکردنی پەیڕەو و رێنمایی بۆ خستنەبواری جێبەجێکردنی یاساکە، کە لە 1-7-2020 چووە بواری جێبەجێکردنەوە، دواتریش حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتێكی 151 لاپه‌ڕه‌یی كە تێیدا وردەكاریی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە ماوەی سێ مانگدا تێدا خراوەتەڕوو، رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرد و بڵاویکردەوە.
دەق و پوختەیەک لەبارەی راپۆرتەکە:
به‌شی یه‌كه‌م
ئەم بەشەی راپۆرته‌كه تایبه‌ته به ئامانجه‌كان، تێیدا فه‌رمان دراوه به: به‌دامه‌زراوه‌ییكردن و يه‌كخستنى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى و فه‌رمانگه و يه‌كه جياجياكان، كه مووچه‌ى خانه‌نشينى تێدا خه‌رج ده‌كرێت و، وەزاره‌تى دارايى راسپاردووه بۆ دامه‌زراندنی سندوقی خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان. تێیدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هامه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كار له‌سه‌ر كاراكردن و پشتیوانیكردنی دارایی سندوقی خانه‌نشینی ده‌كات.
بەشی دووەم
ئەم بەشەش تایبه‌ته به رێكخستنەوەی ماف و ئیمتیازاتەكانی میراتگرانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی.
به‌شی سێیه‌م
تایبه‌ته به نەهێشتنی سوودمەندبوون لە جارێك زیاتر لە بودجەی گشتی، تێیدا هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خراوه‌نه‌ته‌ڕوو بۆ بنبڕكردنی دوو مووچه‌یی و زیاتر، كه پشتبه‌ستراوه به چه‌ند بڕگه و مادده و بڕیارێك.
بەشی چواره‌م
ئەم بەشەش لە راپۆرته‌كه تایبه‌ته بە پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ. له گرنگترین خاڵه‌كانیشی یەکخستنی یەکەکانی ژمێریارییه لە وەزارەت و هێزەکانی (70) و (80) لە یەک یەکەی ژمێریاریدا لە بەڕێوبەرایەتیی گشتی بودجە و بەرنامەکان/ ژمێریاری سەربازی و دەکەوێتە ژێر چاودێریی فەرمانگەی چاودێری دارایی لە وەزارەتی پێشمەرگە و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان، هه‌روەها رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی و گواستنەوەی گشت پاسەوانەكان بۆ سەر میلاكی هێزەكانی یەكەی پاسەوانی لە وەزارەتی ناوخۆ. "بەهیچ جۆرێك نابێت پاسەوان لەسەر میلاكی هیچ یەكەیەكی تری سەربازی یان هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ هەبێت، جگە لە یەكەی پاسەوانی سەر بە وەزارەتی ناوەخۆ، خەرجكردنی مووچەی پاسەوانی تەنها لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی ناوخۆ دەبێت دوای هاوتاكردن و یەكخستنیان، ئەم پڕۆسەیە دوای دەرچوواندنی پەیڕەوی یەکەی پاسەوانی دەچێتە بواری جێبەجێکردن".
به‌شی پێنجه‌م
تایبه‌ته به ده‌رماڵه‌كان: كه له گرنگترین خاڵه‌كانی ناوەندی راوێژی یاسایی لە ئەنجوومەنی وەزیران رەشنووسی بڕیاری رێکخستنەوە و پێداچوونەوە بە گشت دەرماڵەکانی ئامادەکردووە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەمەبەستی پەسەندکردنی لەسەر راسپاردەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.
به‌شی شه‌شه‌م
ته‌رخانكراوه بۆ رێكخستنەوەی هەژماركردنی خزمەت، كه گشت وەزارەت و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت دەستیان بە پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەران کردووە و تا ئێستا (٢٠٨٩٤٤) دۆسیەی فەرمانبەران وردبینییان بۆ کراوە.
به‌شی حه‌وته‌می
ئەم بەشەی راپۆرتی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی تایبه‌ته به بواری خانه‌نشینی كه له گرنگترین خاڵه‌كانیشیدا هاتووە:
1- بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە گشت بەڕێوەبەرایەتییەکان لیژنەی لاوەکی پێکهێناوە بۆ پێداچوونەوەی دۆسیەی گشت خانەنشینکراوەکان بە مەبەستی جیاکردنەوەی خانەنشینانی شایستە و ناشایستە.
2- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و رێکخراوی UNDP و فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری سیستەمێکی ئەلیکترۆنی داناوە بەمەبەستی دروستکردنی دۆسییەی ئەلیکترۆنی بۆ گشت خانەنشینکراوان، ئەم پرۆسەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ لێکدی جیاکردنەوەی کەسانی شایستە و ناشایستە و یەکخستنەوەی مافەکانیان.
3- لیژنەی باڵای بایۆمەتری لە ڕێگەی فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیارییەوە لە قۆناغی دووەمی بایۆمەتریدا سیستەمی خانەنشینی بە سیستەمی بایۆمەتری دەبەستێتەوە.
به‌شی هه‌شته‌م
به چه‌ند بڕگه و بابه‌تێك حوكمه‌كانی كۆتایی خراوه‌نه‌ته‌ڕوو، هه‌روها بڕیاردراوه دامەزراندن لە وەزیفەكانی (بەڕێوەبەری گشتی و راوێژكار و سەرووتر) لە دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق رادەگیرێت، مەگەر تەنها لەو كاتەی پلەی بەتاڵ هەبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری گشتاندنی کردووە بە ژمارە (٢٦٨) لە ١٧/٦/٢٠٢٠ بۆ سەرجەم وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و تاوەکو ئێستا (٦٨٥٠٧) فەرمانبەر و مووچەخۆر هەژماری بانکییان بۆ کراوەتەوە و پرۆسەکە بەردەوامە.
كۆتایی راپۆرته‌كه تایبه‌ته به دۆكیومێنت و نووسراوه‌كان، كه بۆ سه‌رجه‌م هه‌نگاو و بڕیاره‌كانی جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان ئاماژه‌بۆكراو هاوپێچ كراوه.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی راپۆرته‌كه‌یه: