ناتانیاهۆ: پشتگیری لە کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە دەکەم

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پشتیوانی خۆی بۆ پلانی 20 خاڵیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە ڕاگەیاند.

ناتانیاهۆ ڕایگەیاند: "من پشتگیری لە پلانەکەت دەکەم بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە کە ئامانجە سەربازییەکانمان بەدی دێنێت."

ئامانجە سەرەکییەکانی ناتانیاهۆ؛

1- گەڕاندنەوەی سەرجەم بارمتەکانی ئیسرائیل.

2- هەڵوەشاندنەوەی توانا سەربازییەکانی حەماس و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتە سیاسییەکەی.

3- دڵنیایی دان لەوەی کە غەززە جارێکی تر مەترسی لەسەر ئیسرائیل دروست ناکاتەوە.

4- پلانی ترەمپ "لەگەڵ بنەماکانی ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ" لە کەرتی غەززەدا یەکدەگرێتەوە.

5- ئیسرائیل "بەرپرسیارێتی ئاسایش دەپارێزێت" لە کەرتی غەززە بەپێی پلانی ئاشتی ئەمەریکا.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هۆشداریدا تەلئەڤیڤ "کارەکە تەواو دەکات" ئەگەر حەماس پلانەکە ڕەت بکاتەوە.

گوتیشی: "حەماس و غەززە چەک دادەنێت، ئیسرائیل بەرپرسیارێتی ئاسایش دەپارێزێت، لەنێویاندا ناوچەیەکی ئەمنیی بۆ ئایندەیەکی نزیک. جگە لەوەش غەززە ئیدارەیەکی مەدەنی ئارامی دەبێت، نەک حەماس و دەسەڵاتی فەڵەستین بەڕێوەی دەبات."

ناتانیاهۆ جەختی کردەوە، دەسەڵاتی فەڵەستین بەبێ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی هیچ ڕۆڵێکی لە کەرتی غەززەدا نابێت. ئاماژەی بەوەشدا، "غەززە ئیدارەیەکی مەدەنی و ئاشتیانەی دەبێت کە حەماس و دەسەڵاتی فەڵەستین سەرکردایەتی ناکات."

کۆشکی سپی پلانی ترەمپی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی کەرتی غەززە بڵاوکردەوە، کە بریتین لە:

سەرۆکی ئەمەریکا سەرۆکایەتی لیژنەیەک دەکات سەرپەرشتی قۆناغی ڕاگوزەری لە غەززە دەکات، بەبێ ئەوەی هیچ دانیشتوویەکی غەززە ناچار بکات کە کەرتی غەززە بەجێبهێڵێت.

پلانەکە داوا دەکات "بەپەلە" کۆتایی بە شەڕەکە بهێنرێت و سوپای ئیسرائیل قۆناغ بە قۆناغ لە غەززە بکشێتەوە، هەروەها ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانیش دەگرێتەوە.

ترەمپ سەرۆکایەتی "لیژنەی ئاشتی" دەکات کە تۆنی بلێر، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا، لەخۆدەگرێت. کاروباری فەڵەستین لەلایەن لیژنەیەکی "ناسیاسی، تەکنۆکراتی" فەڵەستینی بەڕێوەدەبرێت، بەدەر لە حەماس.

ئەمەریکا لەگەڵ "عەرەبی و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کاردەکات بۆ دامەزراندنی هێزێکی سەقامگیری نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی دەستبەجێ لە غەززە جێگیربکرێن." ئەم هێزە بە ڕاوێژ لەگەڵ ئوردن و میسر مەشق و پاڵپشتی "هێزی پۆلیسی فەڵەستینی لەسەر کراوە" دەکات.

 
 
Fly Erbil Advertisment