مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدولخالیق بابیری دەکات

سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەکەیان دەربڕی

K24 - ھەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە عەبدولخالیق بابیری ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکییەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدولخالیق بابیری ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکییەوە.

سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەکەیان دەربڕی و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.