ژاپۆن ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێبدات
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر دەكات
K24 - هەولێر
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کونسوڵی ژاپۆن جەختی لەسەر ویستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
سەرۆك مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ (چوارشەممە 21ـی تشرینی یەكەمی 2020) لە سەلاحەدین پێشوازی لە ناگایاما یوشیكۆ كونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی كردنەوەی نووسینگەی كونسوڵخانەی ژاپۆن لە شاری هەولێر كرد و، هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی ژاپۆن خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.
هەر لەو دانیشتنەدا كونسوڵی ژاپۆن وێڕای دەربڕینی ڕێزی خۆی بۆ گەلی كوردستان، جەختی لە ویستی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق، هەروەها بەشداری لە پڕۆسەی گەشەسەندن و ئاوەدانكردنەوە.
كونسوڵی ژاپۆن خۆشحاڵیی خۆشی راگەیاند بەو سەقامگیرییەی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە و پیرۆزبایی رێككەوتنی شنگالی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی كرد.
تاوتوێكردنی لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

هـ.ر.