ئەمڕۆ لە ڕێگەی "هەژماری من" مووچە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی ئەو وەزارەت و فەرمانگانەی بڵاوکردەوە، کە فەرمانبەرەکانیان لە پرۆژەی "هەژماری من" بەشدارن، ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی تشرینی یەکەم 2025، مووچەی مانگی تەممووز دەخرێتە سەر هەژماری بانکیان، بەمەش پێش فەرمانبەرانی دیکەی حکوومەت دەتوانن مووچەکانیان وەبگرن.
تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر لە پرۆژەی هەماری من تۆمارکراون و 585 هەزاریان کارتی بانکیان وەرگرتووتەوە، هەروەها زیاتر لە 580 ئامێری ATM لە 200 شوێنی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران دانراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە، 30ی ئەیلوولی 2025، 956 ملیار و 928 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
لیستی ئەو وەزارەت و فەرمانگانەی ئەمڕۆ لە ڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن:









