له سنووری پارێزگای كهركووك گۆڕێكی بهكۆمهڵ دۆزرایهوه
ئەو گۆڕە بەكۆمەڵە تەرمی كەسانێكن لە لایەن داعشەوە كوژراون
K24 – ھەولێر:
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، ھێزێكی ئەمنی گۆڕێكی بەكۆمەڵیان لە پارێزگای كەركووك دۆزیوەتەوە و تهرمی 45 كهسی لە خۆ گرتووە.
پێگەی سۆمەرییە نیوز، ئەمڕۆ لە سەرچاوەكەی گواستووەتەوە، "ھێزێكی ئەمنی و لەمیانی ئەركی پشكنیندا توانی گۆڕێكی بە كۆمەڵ بدۆزێتەوە لە گوندی داود عەلۆكە لە پارێزگای كەركووك و ئەو گۆڕە 45 لاشەی تێدایە".
گوتیشی: ئەو گۆڕە بەكۆمەڵە تەرمی ئەو كەسانەی گرتووهته خۆ ئەوانەی لە لایەن رێكخراوی داعشی تیرۆریستەوە كوژراون لە كاتی داگیركردنی گوندەكە.