بەهای یەک دۆلاری ئەمەریکی 116 هەزار تومەنی تێپەڕاند

بەهای یەک دۆلاری ئەمەریکی گەیشتە 116 هەزار و 540 تومەنی ئێرانی و یەک گرام زێڕی 18 عەیاریش بە 109 ملیۆن تومەن مامەڵەی پێوە دەکرێت.
چوارشەممە، 1ی تشرینی یەکەم 2025، ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نرخی دراو و زێڕی ئێران، بڵاوی کردەوە "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک دۆلاری ئەمەریکی بە 116 هەزار و 540 تومەنی ئێرانی لە بازاڕەکانی تاراندا مامەڵەی پێوە کراوە و بەهای یەک یۆرۆش گەیشتووەتە 137 ملیۆن 90 تومەن."
ماڵپەڕەکە، هەروا ڕایگەیاندووە، نرخی یەک گرام زێڕی 18 عەیار گەیشتووەتە زیاتر لە 109 ملیۆن تومەنی ئێرانی.
پاش کاراکردنەوەی میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران، بەهای تومەنی ئێرانی بەرانبەر دراوە جیهانییەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو نزم بووەتەوە.