حەماس بۆ تاوتوێكردنی پلانەکەی ترەمپ لەگەڵ نێوهندگیرهكان کۆبووەوە

شاندی بزووتنهوهی حەماس بۆ تاوتوێکردنی پلانە 20 خاڵییەکەی سهرۆكی ئهمهریكا لەگەڵ شاندی تورکیا، میسر و قەتەر كۆ بووهتهوه بۆ ئهوهی وهڵامی پلانهكه بداتهوه.
چوارشهممه، 1ـی تشرینی یهكهمی 2025، سهرچاوهكان بڵاویان كردهوه، شاندی بزووتنهوهی حەماسی فهڵهستینی بۆ تاوتوێکردنی پلانە 20 خاڵییەکەی دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمهریكا لەگەڵ شاندی تورکیا، میسر و قەتەر كۆ بووهتهوه و به شاندی ئهو وڵاتانهیان گوتووه، ئامادەکاری دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی پلانهكه، دوای ئەوەی ڕاوێژی زیاتری لەسەر دەکەن و ڕێکارە تەکنیکییەکانی ڕوون دەکەنەوە.
سهرچاوهكان ئاماژهیان بهوه كردووه، ئەگەری هەیە پێش ئەوەی حەماس ڕاستەوخۆ پلانەکە ڕەت بکاتەوە یان قبووڵی بکات، داوای گۆڕینی بەشێک لە خاڵەکانی ئهو پلانه بکات، كه به بۆچوونی ئهو بزووتنهوهیه، دەبێتە هۆی ڕێکخستنی گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ ئیسرائیل و نێوەندگیرەکان.
سێشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2025، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، حەماس سێ بۆ چوار ڕۆژی له بهردهمدایه بۆ بڕیاردان و ئەگەر ڕەتی بکاتهوه، کۆتاییەکی خراپ چاوەڕێیان دەکات. لە لای خۆشییەوە ئیسرائیل گوتی، ئەگەر حەماس پلانەکە ڕەت بکاتەوە، بەردەوام دەبن لە پێشڕەوییەکانیان لە غەزە.
شێخ محەمەد ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر، به میدیاكانی ڕاگهیاندووه، پلانەکە بەشێک لە کێشەکان چارەسەر دەکات و کۆتایی بە جەنگ دێنێت، بەڵام هێشتا پێویستە زیاتر ڕوون بکرێتەوە و گفتوگۆی لەسەر بکرێت بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکانی دیکەش بکات. ئاماژەی بەوەشدا کە، ئامانجی سەرەکی ئەوەیە خەڵکی غەززە پارێزراوبن و خوێنڕشتن بوەستێت.
لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023ـەوە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، دۆناڵد ترەمپ پلانێکی 20 خاڵی پێشنیاز کردووە بۆ ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان هەردوو لا، ئیسرائیل پێشنیازەکەی قبووڵ کردووە، بەڵام بزووتنەوەی حەماس هێشتا وەڵامی پێشنیازەکەی نەداوەتەوە.