کاتز: ئهوهی له غەززە بمێنێتەوە وەک تیرۆریست مامەڵەی لەگەڵ دەکەین

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، هەر کەسێک لەناو شاری غهززه بمێنێتەوە وەک "تیرۆریست" مامەڵەی لەگەڵ دەکەن؛ دهشڵێت، له میانی ئۆپهراسیۆنی چهند كاتژمێری ڕابردوو، کەرتی غەززەیان دابەشی سەر باکوور و باشوور کردووه.
چوارشهممه، 1ـی تشرینی یهكهمی 2025، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دوا هەل دەداتە دانیشتووانی شاری غەزە بۆ ئەوەی شارەکە جێبهێڵن و دەڵێت، هەر کەسێک لەناو شارەکە بمێنێتەوە وەک "تیرۆرست" مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.
یسرائیل کاتز ئاماژەی بەوەش دا، سوپای ئیسرائیل لە چەند کاتژمێری ڕابردوو ناوچەی نهتساریم تا کەناراوەکانی غەززەی بە تەواوی کۆنترۆڵ کردووە و کەرتی غەززەی دابەشی سەر باکوور و باشوور کرد.
ئەو پێشڕەوییەی سوپای ئیسرائیل گەمارۆی سەر شاری غەززەی توندتر کرد و هەر کەسێک بیەوێت بچێتە باشووری کەرتی غەزە، دەبێت بە خاڵی پشکنینی ئیسرائیلدا تێپەربێت.
شاری غەززە گەورەترین شاری کەرتی غەززەیە و دەکەوێتە باکووری کەرتەکە، ئەو شارە سەنتەری ئابووری و حوکمڕانییە و زۆرینەی دانیشتووانی کەرتی غەززە دانیشتووی ئەو شارەن.