ڕوانگەی سووری: بەشار ئەسەد لە مۆسکۆ ژەهرخوارد کراوە

بەشار ئەسەد، سەرۆکی ڕژێمی پێشووی سووریا
بەشار ئەسەد، سەرۆکی ڕژێمی پێشووی سووریا

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: سەرۆکی ڕژێمی پێشووی سووریا لە مۆسکۆ ژەهرخوارد کراوە، بەڵام ڕزگاری بووە.

چوارشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئاماژەی بەوە دا، بەشار ئەسەد، سەرۆکی ڕژێمی پێشووی سووریا لە مۆسکۆ ژەهرخوارد کراوە و نێردراوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام دواتر لە نەخۆشخانە هاتووەتە دەرەوە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

ئاشکراشی دەکات، جگە لە ماهر ئەسەدی برای بەشار ئەسەد و مەنسوور عەزام، ئەمینداری گشتیی پێشووی سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا، کەسی تر نەیتوانیوە لە نەخۆشخانە سەردانی بەشار ئەسەد بکات.

دوای ڕووخانی رژێمی پێشووی سووریا لە هەشتی کانوونی یەکەم لە ساڵی 2024، بەشار ئەسەد، سەرۆکی ڕژێمی پێشوو و چەند کەسێکی نزیکی چوونە مۆسکۆ و تا ئێستاش لەوێ نیشتەجێیە. 

 
 
Fly Erbil Advertisment