دادگایی شاسوار عەبدولواحید بۆ مانگی داهاتوو دواخرا

ئەمڕۆ یەکشەممە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ برایە بەردەم دادگا، بەڵام داگاییەکەی بۆ 3ـی تشرینی دووەم دواخرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی ئۆکتۆبەری 2025، جارێکی دیکە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لەسەر سکاڵای چەند ڕۆژنامەنوسێک برایە بەردەم دادگا، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هەفتەی ڕابردوو شاسوار برابووە بەردەم دادگا، بەڵام دادوەر دادبینیەکەی دواخستبوو بۆ ئەمڕۆ، کەچی دادگایی شاسوار ،جارێکی دیکە بۆ 3ـی تشرینی دووەم دواخرا.
یەکشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2025، شاسوار عەبدولواحید لە زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانییەوە لەسەر دۆسیەیەکی نوێ برایە دادگای سلێمانی، بەڵام دادگایکردنەکەی بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی ئۆکتۆبەری 2025 دواخرابوو.
دادگاییکردنەکەی شاسوار عەبدولواحید، لەسەر سکاڵای ژمارەیەک رۆژنامەنووس دێت و داواکاری گشتیی سلێمانی کەیسەکەی جوڵاندووە و لەسەر هەمان سکاڵا گوتەی لێوەرگیراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە 2ـی ئەم مانگە شاسوار عەبدولواحید لە لایەن دادگای سلێمانیەوە سزای پێنج مانگ زیندانی کردنی لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێکی پێشوو بەسەردا سەپێنرا.