تەواو؛ ئێمباپێ دەگەڕێتەوە فەڕەنسا و ریال مەدریدیش نیگەرانە

ماستانتونۆ و ئێمباپێ بە پێکانەوە دەگەڕێنەوە هەڵبژاردەکانیان

ئێمباپێ و ماستانتونۆ پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەکانیان دەکەن و لەوێ پشکنینی زیاتریان بۆ دەکرێت، ریال مەدریدیش لەمە نیگەرانە.
ماڵپەڕی OKـی مەدریدی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ و فرانکۆ ماستانتونۆ بۆ یاریی هەڵبژاردەکانیان پەیوەندی بە کەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەکانیان دەکەن و لەوێ پشکنینی زیاتریان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی لەبارەی پێکانەکانیان دڵنیا ببەنەوە، کە شەوی رابردوو لە یاریی بەرامبەر ڤیاڕیال تووشی پێکان بوون و لە پاژنەپێیان هەستیان بە ئازارکرد، لەکاتێکدا دوای یارییەکە چابی ئاڵۆنسۆ گوتی ئێمباپێ و ماستانتونۆ پێکانیان هەیە و پێویستییان بە پشکنینی پزیشکی هەیە.
رۆژنامەی لۆپاریزیانی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، ئێمباپێ پێکانی نییە تەنیا بەهۆی لێدانێکی توندەوە هەستی بە ئازار کردووە، بۆیە لە یارییەکەی ڤیاڕیال یاریگای بەجێهێشتووە. رۆژنامە فەڕەنسییەکە ئاشکراشیکردووە، ریال مەدرید بەهۆی گەشتی ئێمباپێ و ماستانتونۆ بۆ کەمپی هەڵبژاردەکانیان نیگەرانە و بڕوای وایە پێویستبوو لە مەدرید بمێننەوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment