ئۆزگور ئۆزەل: پێویستە تورکیا پابەندی بڕیارەکانی دادگای یەکێتیی ئەورووپا بێت

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ڕایگەیاند، پێویستە تورکیا پابەندی بڕیارەکانی دادگای یەکێتیی ئەورووپا بێت دەربارەی ئازادکردنی دەمیرتاش و پێویستە دەستبەجێ جێبەجێ بکرێن.
ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەهەپە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی تشرینی یەکەمی 2025، ڕایگەیاند: ئەگەر پەرلەمان دەیەوێت سەردانی ئیمراڵی بکات و بابەتێکی لەو شێوەیە بخاتە بەرنامەی کاری خۆیەوە، با سەرۆکی پەرلەمان و مەهەپە و ئاک پارتی هەڵوێستی خۆیان بخەنەڕوو، هەروەها ئاک پارتی هەڵوێستی خۆی دیاری بکات.
سەرۆکی جەهەپە، ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە ژمارەی شاندەکە دیاری بکەن و سەرۆکی پەرلەمان هەرکەسێکیان بۆ دیاری بکات لە هەر لایەنێکەوە بانگهێشت بکرێن.
ئۆزەل ڕەخنەی لە وەزارەتی دادی تورکیا گرت بەرانبەر بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا دەربارەی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، چونکە پێی وایە مافەکانی پێشێل کردووە.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە، پێویستە تورکیا پابەندی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بێت، چونکە ئێمە لە پرۆسەیەکداین و پێویستە دەستبەجێ جێبەجێ بکرێن و نەبێتە هۆی پاشەکشەکردنی پرۆسەی ئاشتی.
هەشتی ئەم مانگە دوا وادەی بڕیاری دادگەی مافەکانی ئەورووپا بوو، دەربارەی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە.