قەدەغەی گەشتی ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سلێمانی
دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە داخستنی گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەکانی تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی، بڕیارە بەمزووانە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێبکەوە؛ داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی کاریگەری خراپی ئابووری و جووڵەی گەشتیاری هەبووە.
تورکیا لە دوو ساڵی ڕابردوودا سێ جار قەدەخەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە، دواینجار 6ی ئەم مانگە قەدەغەی گەشتەکانی تا سێ مانگی دیکە درێژکردەوە، بەڵام بە ئەگەری زۆرە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.
لەم ڤیدیۆوۆڵەدا، سۆڤان فەرمان هۆکاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی تورکیا بۆ سلێمانی و قەبارەی زیانەکان دەخاتەڕوو.