ڕووداوێکی هاتوچۆ لە گەرمیان قوربانی لێكهوتهوه

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژه بهوه دهكات، له ئهنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ، کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
شەممە 11ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: له ئهنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای کەلار - خانەقین، کەسێک گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان گوتووشیهتی، ئۆتۆمبێلێكی BYD و بارهەڵگرێك، لەسەر ڕێگای کەلار - خانەقین و نزیک گوندی شێرەوەن پێکیاندا دا، له ئهنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری BYD گیانی لەدەست دا و سەرنشینەکەی بە سەختی بریندار بوو.
بە پێی زانیارییەکانی هاتوچۆی گەرمیان، بریندارەکە کە لەدایکبووی ساڵی 2000ـه، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، ئەو هاووڵاتییەشی گیانی لەدەست داوە لەدایکبووی ساڵی 2002ـه و تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەلارە، تیمی هاتووچۆش بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنییەتی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.