ناتانیاهۆ: شەڕ کۆتایی نەهاتووە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئازاد کردنی بارمتەکان، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێشتا شەڕ کۆتایی نەهاتووە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، جەختی کردەوە وڵاتەکەی ئامادەکاری دەکات بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی کە هێشتا لە کەرتی غەززە دەستبەسەرن، بەڵام ڕایگەیاند، جەنگی دوو ساڵەی دژی بزووتنەوەی حەماس کۆتایی نەهاتووە.

ناتانیاهۆ گەڕانەوەی بارمتەکانی بە "ڕووداوێکی مێژوویی" وەسف کرد، بەڵام جەختی کردەوە: "لەگەڵ ئەمەریکا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە کە هەموو جیهانی سەرسام کردووە. بەڵام شەڕەکە کۆتایی نەهاتووە."

هەروەها هۆشداری دا و گوتی: "هێشتا ڕووبەڕووی ئاستەنگی ئەمنیی گەورە دەبینەوە. هەندێک لە دوژمنەکانمان هەوڵی خۆڕێکخستنەوە دەدەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هێرش بکەنەوە، بەڵام ئێمە ئاگاداریان دەبینەوە."

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە گەشتێکیدا بۆ ئیسرائیل و میسر. لەناو فڕۆکەکەیدا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: "جەنگەکە کۆتایی هاتووە. باشە؟ تێدەگەن؟"

پلانەکە ئازادکردنی ئەو 47 بارمتەیە لەخۆدەگرێت کە هێشتا لە غەززە ماونەتەوە، لە کۆی 251 بارمتە لە هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 ڕفێنران. ئیسرائیل 20 کەس لەو بارمتانە لە ژیاندا ماون، لە بەرامبەر ئەم زیندانیانە ئازاد دەکات:

250 زیندانی فەڵەستینی کە سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە.
هەزار و  700 دانیشتووی غەززە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە دەستبەسەرکراون.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستانەکان، حەماس ئامادەیە بارمتە زیندووەکان ڕادەست بکات، بەڵام پێداگری لەسەر ئازادکردنی حەوت سەرکردەی باڵای فەڵەستینی دەکات، کە دیارترینیان بریتین لە:

مەروان بەرگوسی
ئەحمەد سەعدات
ئیبراهیم حامد
عەباس ئەلسەید

ئێستا چەندان نەخۆشخانەی ئیسرائیل ئامادەکاری دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە بارمتە ئازادکراوەکان، هاوکات بەرپرسانی زیندانەکانیش پشتڕاستیان کردووەتەوە، زیندانییە فەڵەستینییەکان بۆ دوو زیندانی دیاریکراو گواستراونەتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئازادکردنیان.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment