لە هەولێر ئاگر لە کۆگایەکی جلشۆر و فێنککەرەوە کەوتەوە

ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی هەولێر کەوتووەتەوە و تیمەکان ئاگر کوژێنەوە خەریکی کۆنترۆڵکردنن.
ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی ئۆکتۆبەری 2025، ئاگرێک لە کۆگایەکی جلشۆر کەوتووەتەوە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کوژراندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.
شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند، کارگەکە دروستکردنی جلشۆر و فێنککەرەوەیە کە تاوەکو ئێستا چوار کۆگا بەهۆیەوە سووتاون و ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە و زیانەکانیشی دیار نین.
دەشڵێت، گومان دەکرێت ئاگرەکە لە شۆرتی کارەباوە کەوتبێتەوە.