ئیسرائیل نزیکەی دوو هەزار زیندانیی فەڵەستینی ئازاد کرد

دهزگای بهرژهوهندیی زیندانهكانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، نزیکەی دوو ههزار زیندانی، کە زۆرینەیان فەڵەستینین، وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە ئازاد کردووە؛ هاوکات بزووتنهوهی حەماسیش هەموو بارمتە زیندووەکانی ئازاد کردووە.
دووشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2025، دهزگای بهرژهوهندیی زیندانهكانی ئیسرائیل لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژهی بهوه كرد، ههزار و 968 زیندانی فەڵەستینی لە سەرتاسەری وڵات، گواستراونەتەوە بۆ زیندانەکانی عۆفەر و کتزیۆت لە کەرتی ڕۆژئاوا."
هەروەها دەشڵێت: "دوای تەواوبوونی ڕێکارە پێویستەکان لە زیندانەکان و وەرگرتنی ڕەزامەندیی دەسەڵاتی سیاسی، هەموو زیندانییەکان لە زیندانی عۆفەرەوە بەرەو کەرتی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی جۆرزلیم و لە زیندانی کتزیۆتەوە بەرەو دەروازەی کەرەم شەلوم ئازاد کران."
حەماس لەو بارەیەوە پیرۆزبایی لە زیندانییە ئازادکراوەکان، خانەوادە و گەلی فەڵەستین دەکات و دهڵێت: ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە مێژووی خەباتی بەردەواممان.
هاوكات سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، حەماس هەر 20 بارمتە زیندووەکەی ئازاد کردووە و گەیشتوونەتە نێو کەسوکاری خۆیان، هەروەها لەگەڵ ئەوەش تەرمی دوو بارمتەی ئیسرائیلی لە غەززە، ڕادەستی ڕێکخراوی خاچی سوور کردووەتەوە. ئاماژەی بەوەش کردووه، چاوەڕوان دەکرێت تەرمی دوو بارمتەی دیکەش ڕادەست بکرێنەوە.