پۆلیسی هەولێر: ئەو تۆمەتبارەی خەزووری خۆی کوشت دەستگیر کرا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: ئەو کەسەی خەزوورەکەی کوشت، خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیسی کرد و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە بەردەم دادگای هەولێر، هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت، تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. ع. م) کێشەی خێزانی هەبووە، لە کاتی هاتنەدەرەوەیان لە دادگا، تەقە لە خەزووری خۆی دەکات بەناوی  (ب. ر. ع) و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.

هەروەها پۆلیسی هەولێر باسی لەوە کردووە، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕوودانی تاوانەکە، خۆی ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.

 
Fly Erbil Advertisment