بەهۆی سووتانی پاسێک 20 کەس گیانیان لەدەستدا

دەسەڵاتدارانی هیندستان ڕایانگەیاند، پاسێک لە ویلایەتی ڕاجاستان لە ڕۆژئاوای هیندستان سووتا، بەهۆیەوە لانی کەم 20 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان هیندستان، پاسەکە زیاتر لە 50 سەرنشینی هەڵگرتبوو، ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لە نێوان شاری جایسالمێر و جۆدپوردا ڕوویداوە.
ڕاجیش مینا، بەرپرسی باڵای پۆلیس بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، " بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە 19 سەرنشینی پاسەکە گیانیان لەدەستداوە و سەرنشینێکی دیکەش بەهۆی زۆری سووتانی جەستەیەوە گیانی لەدەستداوە."
ڕۆژنامەی 'پرێس تراست ئۆف ئیندیا' بڵاویکردەوە، دوای ئەوە شۆفێری پاسەکە بینیویەتی دواوەی پاسەکە دوکەڵی لێ بەرزبووەتەوە، ڕاستەوخۆ ئۆتۆمبێلەکەی وەستاندووە، بەڵام ئاگرەکە بە خێرایی تەشەنەی کردووە.
سەرۆک وەزیرانی هیندستان نارێندرا مودی گوتی: شۆک بووم بە ڕووداوەکە، ئاماژەی بەوەسدا، حکوومەت قەرەبووی کەسوکاری قوربانییەکان دەکاتەوە بە بڕی 200 هەزار ڕوپیە کەدەکاتە زیاتر لە 2200 دۆلاربۆ هەر قوربانییەک.