دوو منداڵ لەئەنجامی تەقینەوەی بۆڕییەکی گواستنەوەی غاز لە موسەنا گیانیان لەدەستدا

28 کەسی دیکە بریندارن، کە نۆیان ئەندامی حەشدی شەعبین

K24 - هەولێر

بەهۆی تەقینەوەی بۆڕییەکی گواستنەوەی غاز لە نزیک بارەگایەکی حەشدی شەعبی لەپارێزگای موسەننا، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و 28 کەسی دیکەی برینداربوون، کە بەشێکیان چەکداری حەشدی شەعبین.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ (شەممە، 31-10-2020) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند "بۆڕییەکی گواستنەوەی غاز لە موسەنا لەسەر رێگای نێودەوڵەتیی خێرای پارێزگاکە تەقییەوە''.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەبارەی ئاماری قوربانییانی رووداوەکە رایگەیاند "دوو منداڵی بەدوو کە لەنزیک شوێنەکە بوون گیانیان لەدەستداوە، 28 کەسی دیکەس بریندار بوون، کە نۆیان ئەندامی حەشدی شەعبین".

حەشدی شەعبی دەڵێ ئەو ئەندامانەی حەشدی شەعبی لە ئەرکدابوون بۆ پاراستنی یەکێک لە بارەگاکانی لیوای 44ـی حەشدی شەعبی لە نزیک بۆڕییەکەی گواستنەوەی غاز، تەقینەوەکە هەروەها زیانی بە بارەگاکە گەیاندووە و بەشێکی جبەخانەکەشی تەقیوەتەوە.

هەتاوەکو ئێستا هۆکاری روودانی تەقینەوەکە دیار نییە، بەڵام پارێزگاری موسەنا لیژنەیەکی بۆ زانینی هۆکارەکانی پێکهێناوە.

هـ.ر.