وەزارەتی خوێندنی باڵا مۆڵەتێکی سێ مانگی بۆ وەرگرتنی ژمارەی بایۆمەتری دیاری کرد

بڕیارێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بۆ خوێندکاران و قوتابیانى تازە وەرگیراوى زانکۆکان.
ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی ئۆکتۆبەری 2025، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی و ئاسانکاری بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە فەرمانی د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا، بڕیاردراوە کە ماوەی سێ مانگ مۆڵەت بدرێتە خوێندکاران بۆ وەرگرتنی ژمارەی کەسیی بێهاوتا (UPN) لە سەنتەرەکانی بایۆمەتری و تۆمارکردنی لە سیستمی ئەلیکترۆنی (ZANKO).
ئامانج لەم بڕیارە:
خێرا ڕاییکردنی مامەڵەکانیان: بۆ ئەوەی پڕۆسەی تۆمارکردن و مامەڵەکانی دیکەی خوێندکاران بە خێرایی و بەشێوەیەکی دروست بەڕێوەبچێت.
ڕێگریکردن لە قەرەباڵغی: کەمکردنەوەی جەنجاڵی و لابردنی بەربەستەکان لەبەردەم خوێندکاران لە کاتی خۆتۆمارکردندا.
تەواوکردنی پڕۆسەی خۆتۆمارکردن: دڵنیابوونەوە لەوەی هەموو خوێندکارە نوێیەکان بە سەرکەوتوویی لە سیستمی زانکۆلاین خۆیان تۆمار دەکەن.
ئەم بڕیارە هەموو ئەو خوێندکار و قوتابییانە دەگرێتەوە کە تازە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون.
