کەمی بارانبارین کاریگەری لەسەر بەرهەمی زەیتوون هەبووە

كەمی باران و گۆڕانكارییەكانی كەشوھەوا كاریگەری كردووەتە سەر بەرھەمی زەیتوون، ئێستا كاتی پێگەیشتنی بەرھەمی زەیتوونە و خاوەن باخەكانی زەیتوون لە پارێزگای ھەڵەبجە دەڵێن؛ ئەمساڵ بەرھەمی زەیتوون بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو كەمی كردووە، چونكە كەشوھەوا كاریگەری كردووەتە سەر بەرھەمەكە و زیانی بە داری زەیتوون گەیاندوووە. 

سامان حاجی، جووتیار بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند؛ ئەمساڵ وەک ساڵانی ڕابردوو بەرهەمی زەیتوون باش نییە، لەبەر وشکەساڵی و کەمبارانی 30 جۆر زیتوون هەیە تەنیا دوو جۆریان باشن و بۆزەیت دەبن، ئێمە نزیکەی 5 دۆنممان هەیە کە ساڵانە دەیکەین بە زەیتی زەیتوون و هەندێکیشی خۆشە دەکەین بۆ خواردن.

دوای تەکاندن و لێکردنەوەی زەیتوونەکان بەشێکی جووتیاران لەهەڵەبجە و شارەکانی دیکەی هەرێمی كوردستان بەرهەمەکەیان دەهێننە کارگەی زەیتی زەیتوون لەهەڵەبجە، کارگە کە ڕۆژانە توانای وەرگرتی سەدان تۆن بەرهەمی زەیتوونی هەیە. 

پەیام سەیوان، بەرێوەبەری کارگەی زەیتی زەیتوونی ڕاسان لەهەڵەبجە دەڵێت:  کارگەکەمان ساڵی 2018 دامەزراوە و ڕۆژانە توانی وەرگرتنی 120 تۆن زەیتوونی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراقیشی هەیە، لەهەموو شارێکەوە جووتیار زەیتوونمان بۆ دەهێنن، بە پەستانی سارد زەیتوون دەگوشێ  بەرهەمەکانمان  کوالیتیان بەرزە و بە هەموو قەبارەیەک زەیتی زەیتوون دەخەینە بازارەوە، تۆنێک زەیتوون بە 130 هەزار دەکەینە زەیت.

لە کوردستان حەوت کارگەی زەیتی زەیتوون هەیە و هەزار باخی زەیتوونیش لەوەزارەتی کشتوکاڵ بەفەرمی تۆمارکراون، کە زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار داری زەیتوونییان تێداچێنراوە لە پارێزگای هەڵەبجەش نزیکەی 6 هەزار دۆنم زەوی بە زەیتوون چێنراوە و بەرهەمی ساڵانەشی نزیکەی 5 هەزار تۆنە.

داری زەیتوون دارێکی هەمیشە سەوزە کە تەمەنی دەتوانێت بگاتە هەزار ساڵیش، بەرزییەکەیشی نزیکەی 10 مەترە،  وێرای سودە تەندرووستییەکانی سیمبوولی ئاشتی و ژیانیشیە، بەڵام بەهۆی گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا و ژینگەوە ئەم ساڵ لەسەدا 65 بەرهمەی زەیتوون کەمی کردووە و لە کوردستان و لەوڵاتانی دەوروبەریش.

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل