پارێزگاری به‌سره: له دوای هه‌ڵبژاردن بۆ به‌دیهێنانی شایسته‌كانمان هه‌نگاوی دیكه ده‌گرینه‌به‌ر

پارێزگاری بەسره ڕه‌خنه له حكوومه‌تی فیدراڵی ده‌گرێت و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كات له ئاست به‌رپرساریه‌تی خه‌رجكردنی بودجه‌ی سێ ساڵه‌دا نه‌بووه و ته‌نانه‌ت دینارێكی له پشكی پارێزگه‌كه‌یانی له بودجه‌ی ئه‌م ساڵدا خه‌رج نه‌كردووه.
مه‌سرور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رخستنی لیستی 275ـی پارتی، ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه، حكوومه‌تی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بودجه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه به‌و پاره زه‌به‌لاحه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیدایه، خزمه‌تی شاره‌كانی خۆیشی بكات و ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت عێراقێكی كاول بووه.
به‌سره كه چه‌ندین ساڵه داوا ده‌كات بكرێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ له عێراق، له ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه خۆی به قوربانیترین پارێزگاكانی عێراق ده‌زانێت، له كاتێكدا زۆرترین نه‌وت له سنووری پارێزگاكه‌دایه و چه‌ندین ده‌روازه و به‌نده‌ری گه‌وره‌یشی له‌خۆ گرتووه و ڕێڕه‌وێكی گه‌وره‌ی بازرگانیشه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه.
خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌كانی به‌سره به‌رده‌وام ڕه‌خنه له حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌گرن، به‌ڵام حكوومه‌ت له ئاست ئه‌و ڕه‌خنانه بێباكه و وه‌ڵامی جیددی بۆیان نییه؛ ئه‌مه‌ش وایكردووه خه‌ڵك و دامه‌زراوه خۆجێییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ بكه‌ونه ڕكه و له‌سه‌ر به‌دیهێنانی ماف و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی هێنده‌ی دیكه ڕژد و پێگیرتر بن.
ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆژی سێشه‌ممه، 21ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، به ئاماده‌بوونی ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی كرد و تێیدا بەشداریکردنی حکوومەتی خۆجێیی لە بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی دەروازە سنوورییەکان پەسەندکرد، هەروەها حکوومەتی فیدراڵی پابەند کرد بە جێبەجێکردنی ماددەی 21/ دووه‌م/ 13ـی یاسای بودجەی سێ ساڵە. هەروەها ئەنجوومەنەکە داوای کردووە پەنا بۆ دادگای فیدراڵی ده‌بات ئەگەر وەزارەتی دارایی ڕەتی بکاتەوە داهاتی سنووری پارێزگاکە بدات.
ئه‌سعه‌د عیدانی دواتر له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی فیدراڵ له ئاست به‌سره كه‌مته‌رخه‌م بووه و بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی ساڵی 2023ـی تایبه‌ت به شایسته‌كانی به‌سره وه‌كوو خۆی جێبه‌جێ نه‌كردووه، به شێوه‌یه‌ك ته‌نیا 47%ـی بودجه‌ی ساڵی 2023ـی پارێزگاكه‌ی خه‌رج كردووه و له ساڵی 2024ـیش ڕێژه‌كه بۆ 37% دابه‌زیوه و له ساڵی 2025ـیش هیچ بڕه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به شایسته‌كانی ئه‌و پارێزگایه خه‌رج نه‌كردووه.
عیدانی له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا داوای له حكوومه‌تی فیدراڵ كردووه ده‌ستوور وه‌كوو خۆی جێبه‌جێ بكات و پێشێلی نه‌كات. جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، حکوومەتی خۆجێی بەسرە بیر لە هەنگاوی دیکە دەکاتەوە کە ڕەنگە دوای هەڵبژاردن بیگرێتە بەر، بۆ ئەوەی دۆخەکە بەو شێوەیە لێک نەدرێتەوە کە ڕەهەندی هەڵبژاردنی هەبێت. ڕوونیشی کردووه‌ته‌وه، هەموو فراكسیۆنه‌كانی ناو ئەنجوومەنی پارێزگاکە سەرەڕای ناکۆکییە سیاسییەکانیان، لەسەر پێویستی گەڕاندنەوەی مافە داراییەکانی بەسرە ڕێک کەوتوون.