کۆمیسیۆن: زیاتر لە ملیۆنێک کارتی دەنگدان وەرنەگیراونەتەوە

کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: تاوەکوو ئێستا نزیکەی چوار ملیۆن کارتی دەنگدان بۆ ههڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چاپ کراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگهیاند، کۆی گشتیی کارتی نوێی چاپکراوی دەنگدەران لە سەرتاسەری عێراق لە ماوەی 23ـی ئەیلوول تاوەکوو 23ـی تشرینی یەکەم، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 2025 گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 583 هەزار و 704 کارت.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووه، ژمارەی کارتە دابەشنەکراوەکانی وەجبەی یەکەم و دووەم گەیشتووەتە ملیۆنێک و 165 هەزار و 938. دهشڵێت، رێژەی کارتی دابەشکراو لە وەجبەی یەکەم و دووەم گەیشتووەتە %62.5.
لەکاتێکدا ڕێژەی کارتەکانی دابەشکراو لە کۆی ژمارەی کارتە نوێیەکان %54.2 بووە. کۆی گشتیی پێبژاردن بۆ ئهو كهسانهی سهرپێچییان له یاسا و رێنماییهكانی كۆمیسیۆن كردووه تاوەکوو ئەمڕۆ، گهیشتووهته 540، لەو ژمارەیە 396 کەسیان پیاو بوونە و 82 ئافرەت، هەروەها ژمارەی دروشم و وێنەکان 62 کەس بووە.
ئەمەش هاتووە، 475 هەزار و 716 کارتی بایۆمەتری نوێ لە قۆناغی چاپکردنیاندان.
11ـی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.