ڕاپۆرتێكی كوردستان24 له باره‌ی كارگه نایاساییه‌كانی به‌غدا به‌رپرسانی عێراقی به ئاگا هێنایه‌وه

ده‌زگای كوردستان24 وه‌كوو ده‌زگا‌یه‌كی ڕاگه‌یاندن، پیشه‌ییانه و به پێی پێوه‌ر و ستاندارده‌كانی میدیا كار ده‌كات، به‌رده‌وام و له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنییه‌وه بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی وه‌رگره‌كانی له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ژێده‌رێكی متمانه‌پێكراویش بۆ ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌تی كه ده‌زگا و ئاژانسه‌كانیش هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌كانی له به‌شی زمانه بیانییه‌كان لێ وه‌رده‌گرن و جارێكی دیكه په‌خشیان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌شی كوردی ماڵپه‌ڕی كوردستان24 چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ڕاپۆرتێكی شیكاری له باره‌ی ژماره‌ی كارگه نایاساییه‌كانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق بڵاو كرده‌وه، كه ژماره‌یان نزیكه‌ی هه‌زار كارگه‌ی نایاسایی و بێمۆڵه‌ت ده‌بێت؛ ئه‌وه‌ش خرابووه ڕوو ئه‌م كارگانه له لایه‌ن كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتووه‌وه خاوه‌نداریی ده‌كرێن و ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی عێراقیش له به‌رانبه‌ردا ده‌سته‌وسانه و نه‌یتوانیوه هیچ ڕێكارێكی یاساییان به‌رانبه‌ر بگرێته به‌ر.
كوردستان24 له ڕاپۆرته‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشابوو، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی پیسبوونی ژینگه‌ی به‌غدا، بوونی سه‌دان كارگه‌ی پیشه‌سازییه، كه به گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق، 500 كارگه‌ی پیشه‌سازیی قه‌باره مامناوه‌ند و گه‌وره له به‌غدا به نایاسایی كار ده‌كه‌ن، هاوكات 177 كارگه‌ی دیكه‌ی بێمۆڵه‌ت هه‌ن كه كاریان تواندنه‌وه‌ی ئاسنه، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌یان و سه‌دان كارگه‌ی دیكه‌ی نایاسایی تایبه‌ت به سووتاندنی پاشماوه و قیر و پاڵاوتنی ڕۆن و دروستكردنی كه‌رپووچ و پیشه‌سازییه جۆراوجۆره‌كانی دیكه.
ڕاپۆرته شیكارییه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی كوردستان24 له باره‌ی هۆكارێكی سه‌ره‌كی پیسبوونی به‌غدای پایته‌خت و ئاشكراكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری كارگه نایاسایی و بێمۆڵه‌ته‌كانی ئه‌و شاره، وه‌كوو زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراقی به ئاگا هێنایه‌وه و دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ڕاستی و دروستی زانیارییه به‌ڵگه‌دار و پشتڕاسكراوه‌كانی كوردستان24، ڕێكاره‌كانیان له‌م باره‌وه ده‌ست پێكردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 23ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له هه‌ڵمه‌تێكدا 177 كووره‌ی تواندنه‌وه‌ی ئاسن و 60 كارگه‌ی كه‌رپووچ و 30 كارگه‌ی تواندنه‌وه‌ی قیر و چه‌ند پیشه‌سازییه‌كی دیكه‌یان داخستووه، كه هه‌ر هه‌موویان به نایاسایی و به‌بێ مۆڵه‌ت كاریان ده‌كرد.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی پیسبوونی ژینگه‌ی به‌غدایه كه زیانێكی گه‌وره‌ی به شاره‌كه و سروشت و ژیان و ته‌ندروستیی دانیشتووانه‌كه‌ی گه‌یاندووه. ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته شیكارییه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی كوردستان24ـه، كه تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردبووه‌وه، بوونی ئه‌م كارگانه زیانێكی گه‌وره‌یان به ژیانی هاووڵاتییان و سروشتی شاره‌كه گه‌یاندووه.
ماڵپه‌ڕی كوردستان24 له ڕاپۆرته‌كه‌یدا باسی له‌وه كردبوو، ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ژینگه و سه‌وزایی له عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ڕێژەی سەوزایی لە بەغدا ته‌نیا 4.5%ـه، له كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ڕێژه‌یه 20%ـه و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بۆ زیادكردنی ئه‌م ڕێژه‌یه‌یه، به‌تایبه‌ت كه پلانی پشتێنه‌ی سه‌وزایی بۆ چاندنی حه‌وت ملیۆن داری زه‌یتوون و فستق له هه‌ولێر چووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.