خەمیس خەنجەر: لە دوای خوای گەورە، سەرۆک بارزانی بە هانای خەڵکی ئەنباره‌وه‌ هات

سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لە کۆبوونەوەی لە گەڵ لایەنگرانی لیستەکەی لە گوتارێکدا گوتی، کاتێک داعش گەیشتە ئەنبار و خەڵکەکەی ئاوارە بوون، لە دوای خوای گەورە، ئەوەی هاوکاری کردن خەڵکی کوردستان و سەرۆک بارزانی بوو.

شەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2025، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لە میانی کۆبوونەوەی لە گەڵ لایەنگرانی لیستەکەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە بیرتان نەچێت، کاتێک داعش پارێزگای ڕومادی داگیر کرد، دواتر بەرەو ئەنبار هات، هەمووتان شارەکەتان جێهێشت و ئاوارە بوون، خانەوادەکانتان لەسەر پردی مسێبس مابوونەوە، هیچ کەسێک بە هاناتانەوە نەهات، ئەوەی هاوکاریی کردن و باوەشی بۆتان کردەوە، لە دوای خوای گەورە تەنیا خەڵکی کوردستان و سەرۆک بارزانی بوو.

خەنجەر ئاماژەی بەوە کرد، ڕێگە بە هیچ کەسێک مەدەن لە قسە و گوتارەکانیدا خەڵکی کوردستان و سەرۆک بارزانی بکاتە ئامانج، چونکە لە کاتە سەخت و دژوارەکاندا ئەوان بوون ئێمەیان لە باوەش گرت و هاوکارییان کردین.

 
Fly Erbil Advertisment